سەردێڕ:

لە شارێکی کوردستان پلەکانی گەرما بۆ ٣١ پلە ژێر سفر دابەزی

PM:01:41:21/01/2022

14404 جار خوێندراوەتەوە

نزمترین پله‌كانی گه‌رما له‌ شه‌ودا له‌ شاری ئاگری باکوری کوردستان تۆمارکرا کە ٣١ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بووە.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه‌ نیمچه‌هه‌وراوی بێ لە ئەمڕۆدا.

پله‌كانی گه‌رما له‌ خوار ئاستی ئاسایییه‌وه‌ ده‌بن و شنه‌بایه‌كیش له‌ ئاراسته‌ی باشووره‌وه‌ هه‌ڵ ده‌كات و ماوه‌ ماوه‌ ده‌گۆڕێت بۆ بایەکی مامناوه‌ند.

ئەمەش لە کاتێکدایە نزمترین پله‌كانی گه‌رما تۆمارکراو لە ناوچەکەدا لە‌شه‌ودا بووە و ٣١ پلە ژێر سفر بووە، هاوکات لە ناوچەکانی دیکەی چواردەویشی بەم جۆرە بوون: ئه‌رزه‌ڕۆم و قه‌رس ١٧ پلە ژێر سفر، دێرسم و ئه‌رده‌خان ١٤ پلە ژێر سفر، ئه‌رزنجان ١٢ پلە ژێر سفر و ئیدریش ١٠ پله‌ ژێر سفر.

هاوکات، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆشدارییان داوه‌ به‌ هاوڵاتییان له‌وه‌ی ئاگاداری خۆیان بن له‌ به‌ستن و زوقمگرتنی رێگاكان و مه‌ترسیی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له‌و ناوچانه‌ی به‌فرێكی زۆریان لێ كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌.

No description available.

No description available.


No description available.

No description available.













گەلەری