AM:09:44:21/01/2022
12164 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرما بەرە و دابەزین و نزمبوونەوەی زیاتر دەچێت، پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداری بەفیڕۆدانی ئاو و چارەسەرکردنی ئەو بۆرییە ئاوانەبن کە بەستن تێیاندا روودەدات.
لە دۆخێکی هاوشێوەی ئەمڕۆ، کە بەفر بارین لە ناوەندەکانی شار بەشێوەیەکی بەرچاو باریوە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردووە و ئەگەری هەیە پلەکانی گەرما زیاتر نزم ببنەوە و بەمەش شەختە دروست بێت، پێویستە هاوڵاتییان رەچاوی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو بن و پێویستە ئەم هەنگاوانە بگرنەبەر:
١-ئاو نەڕێژنە کۆڵان و شەقامەکان، چونکە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی
ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و کارەساتی ئۆتۆمبێل و رووداوی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە .
٢- دەزولەیەک ئاو بکرێتەوە بۆئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو .
٣- لەکاتی بەستنی بۆری ئاودا کەمێک ئاوی گەرم بکەن بە بەلوعە و بۆریەکاندا بۆئەوەی
نەبێتە شکاندنیان.