سەردێڕ:

نەوت بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:37:21/01/2022

7464 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزیووە بەراورد بە چەند رۆژی پێشوو و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٦ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٦ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری