وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هاوكاری دارایی به‌په‌له‌ی به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كانی كامپه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا دابه‌شكرد، کە سوته‌مه‌نی و به‌تانیشی تێدابووە.
عه‌لی عه‌باس جه‌هانگیر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویکردەوە، "میكانیزمی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی بەسەر ئەو ئاوارانەدا پشت به ڕێوشوێنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی هه‌رێم ده‌به‌ستێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌په‌له قسه له‌گه‌ڵ وه‌زارەتی نه‌وت و كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كاندا كراوه."
ئەوەش ھاتووە،
"بڕی پێویستی سوته‌مه‌نییه‌كه له عه‌مباره‌كانی پارێزگای دهۆك دانراوه بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته."
جه‌هانگیری ده‌شڵێت،"لە
پارێزگای ھەولێریش؛ بڕی ته‌رخانكراوی گاز بۆ كارپێكردنی مۆلیدە‌ی كاره‌با له
كامپه‌كاندا ئه‌مڕۆ دابه‌شكراوه، له‌رێگه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه نه‌وتیش
دابه‌ش ده‌كرێت."
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی
كۆچ و كۆچبه‌ران؛ پێش هه‌فته‌یه‌ك لە پارێزگای سلێمانی؛ به‌سه‌ر هه‌ر خێزانێكی
ئاواره‌دا بڕی ٢٤٠ هه‌زار دیناری عێراقی بە مەبەستی کڕینی نەوتی سپی دابه‌شكراوه
له كامپه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا، جگە لە دابەشکردنی ١٨ ھەزار بەتانی.
له‌باره‌ی
ئاواره‌كانی ناو كامپه‌كانی چیای شه‌نگاله‌وه وەزارەتی کۆچ نووسیویەتی، "به‌سه‌ر
ئه‌وانه‌ی له‌و كەمپه‌دا نیشته‌جێن له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بڕی پێویستی نه‌وتیان
به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت."
ئەوەش دوای ئەوە
دێت، ماوەی نزیکی ھەفتەیەکە شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی
گرتووەتەوە و لە ئێوارەی رابردووشەوە، بەفر سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی گرتووەتەوە بە
ناوچە گەرمەکانیشەوە.
مـ. و