بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند، رێگای بانی مەقان ـ چەمچەماڵ کە رێگەی سەرەکی هاتوچۆکردنی هاوڵاتییانە لەنێوان شارەکانی سلێمانی و کەرکوک بەستویەتی وهاتۆچۆی تێدا ناکرێت.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە ئێستادا رێگاکە بەستویەتی و مەترسیدارە و شیاو نییە بۆ شۆفێریکردن تێیدا.
داواش لە
هاوڵاتیان دەکرێت پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی کۆیە رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی
هاوڵاتییان لە رووداوەکانی ھاتووچۆ و حالەتی خزین لە شەقام و رێگاوبانەکان بڕیاریانداوە
بە داخستنی سەرجەم شەقامەکانی ناوشارو دەرەوی شار.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین و
نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و لە ناوەندی پارێزگاکانی
ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین بەفربارین
دەستی پێکردووە و ئاستەنگی ھاتوچۆی بۆ شۆفێران و ھاوڵاتییان دروستکردووە، جگە لە
پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی ھەرێم دەوامی فەرمی
راگیراوە.
ل.ل