سەردێڕ:

لە چەند ناوچەیەکی هەرێم پێدانی کارەبا کەمدەکرێتەوە

PM:07:56:20/01/2022

10252 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە پێدانی کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا لەچەند ناوچەیەکی سنورەکە کەمدەبێتەوە بۆ سێ کاتژمێر کەمتر بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا.


لە راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆراندا هاتووە، بەهۆی هاتنی شەپۆلەکانی سەرما و زیادبوونی خواستەوە لە سنوری قەزاکانی ڕواندز، چۆمان، مێرگەسۆر بە ناحیەکانیانەوە و هەردوو ناحیەی سیدەکان و خەلیفان پێدانی کارەبا سێ کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڤۆلتیەی کارەبا دابەزیوە بەبەراورد لەگەڵ کاتەکانی پێشتر بۆیە بەناچاری بە نۆرە سێ کاتژمێر کارەبا دەبڕدرێت لە ماوەی نێوان کاتژمێرەکانی ۱:۳۰ خولەکی دوای نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەو و دواتر تاوەکو کاتژمێر ٢:٠٠ ی شەو کارەبا دەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کاتەکانی کوژاندنەوەی کارەبا سێ کاتژمێر دەبێت لە رۆژێکدا بەشێوەی جیاواز بەمجۆرە:

١:٣٠ دوای نیوەڕۆ تاوەکو ٤:۳۰

٤:٣٠ ئێوارە تاوەکو ٧:٣٠

٧:٣٠ ئێوارە تاوەکو ١٠:٣٠ شەو

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی ٣٠ ساڵە لە هەرێم کێشەی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتییان چارەسەرنەکراوە و کابینە یەک لەدوا یەکەکانی حکومەتیش بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن، بەڵام کەمترین هەنگاوی کردەییان لەو بوارەدا ناوە.













گەلەری