پاش ئەوشەپۆلە بەفربارینە چڕەی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی گرتەوە؛ لە ئێستادا لەبەشێکی ناوچەکانی ھەرێم و بەتایبەتیش لە سەنتەری شاری سلێمانی تەمێکی زۆر دروست بووە.
وتەبێژی سلێمانی لە رێگای ئێن ئاڕ تییەوە ھۆشداری بەپەلەی دا لە مەترسیداری شۆفێریکردن لەم دۆخەدا و داواش لە ھاوڵاتیان دەکات لە دۆخی زۆر پێویستیدا نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
ئەگەر ھاوڵاتیان
ناچاربوون شۆفێریبکەن؛ ئەوا ھاتوچۆی سلێمانی لە رابردوودا باسی لە رێنماییەکانی
کاتی تەم کردووە.
پێویستە ھاوڵاتیان
لەکاتی کەشی تەمدا ئەم رێنماییانە بگرنەبەر:
١.خێراییەکەت
کەم بکەرەوە.
٢.لێخوڕین
بە هەمان خێرایی کەش و هەوای ئاسایی لە کەشی تەمدا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی
کە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی تری
لە ناکاو.
٣.ئەگەر
ڕیژەی بینین گەشتە ڕێژەیەکی زۆر کەم بەهۆی زۆری تەمەوە، ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت
بدۆزەرەوە و ئۆتۆمبێلەکەت بە زووترین کات پارک بکە، بەمەرجێک لەسەر ھێڵەکانی جیاکردنەوەی
سایدەکانی ناو شەقامەکە نەبیت و چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
٤.هەمیشە
لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە، نەک ڕووناکی زۆرو دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەکاتی بوونی تەم،
چونکە بەهۆی بوونی دەنکۆڵەی ووردی ئاو لە کەشی تەمدا وا دەکات ڕووناکییەکە بڵاو ببێتەوە
و کاردانەوە دروست بکات.
٥.ئەگەر
لە دۆخێکدا زانیت کە لایتە بەرزەکان سوودیان نییە ئەوە لایتە نزمەکان دابگیرسێنە یان
لایتی تەم (بلاجکتۆر) بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەکە ببینرێیت.
٦.بەباشی
هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت. شۆفێریکردن لە کاتی تەمدا کارێکی ئاسان نییە ناکرێت چەند
کارێک بەیەکەوە بکەیت.
٧.ڕادیۆکەت
بکوژێنەرەوە و قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی تردا مەکە بۆئەوەی تەواو ھۆشت لەسەر شەقامەکە
بێت.
٨.جامی
ئۆتۆمبێلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوە و دۆخی دەرەوە بێت.
٩.داگیرساندنی
گڵۆپی تەم زۆر گرنگە چوونکە گڵۆپی تەم بەجۆرێک دروستکراوە ماوەیەکی زۆرتر ببڕێت و
وا دەکات لە دوورترەوە ببینرێیت.
ھـ.ئـ