سەردێڕ:

دەوڵەتی یاسا: بەشداریکردنی تەنیای رەوتی سەدر لەدەسەڵاتدا دەیکات بە کەمینە لە پەرلەمان

PM:05:04:20/01/2022

5072 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا رەخنەی لە تاکهاوبەشیکردنی رەوتی سەدر لە دەسەڵاتدا گرت، ئاماژەی بەوەشدا، رەوتی سەدر بەو جۆرە بەشداریکردنەی دەبێتە کەمینە لە پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وائل ئەلرکابی ئەندامی هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند کە "سەرۆکایەتی وەزیران پشکی شیعەیە بەوپێیەی گەورەترین پێکهاتەیە لە عێراقدا، لەبەرئەوە نابێت هیچ لایەنێک بە تەنها بەشداربێت و نوێنەرایەتی پێکهاتەکە بکات لەسەر حیسابی لایەنێکی تر."

وتیشی، "بوونی رەوتی سەدر لەنێو رێکەوتنی سێلایەنەی لەگەڵ کورد و سوننەدا، وادەکات رەوتەکە کە نوێنەرایەتی گەورەترین پێکهاتە دەکات رەوتێکی بچوکی لێدەرچێت، بەو پێیەی خاوەنی ٧٥ نوێنەر یان ئەندامە."

سەبارەت بەدوایین گفتوگۆکانیش لە نێوان "چوارچێوەی هەماهەنگی" و "رەوتی سەدر"دا، رکابی وتی، "گفتوگۆکانیان ئەنجامیان هەبووە، بەلام هەموو شتێکیان یەکلا نەکردووەتەوە."

ئەوەشی خستەروو " لەرۆژانی داهاتوودا هەموو شتێک یەکلادەبێتەوە و دەگەن بە چارەسەرێک کە هەموو لایەنەکان پێی رازیبن."

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند جارێک موقتەدا سەدر و سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان کۆبوونەتەوە و موقتەدا سەدر رەتیکردووەتەوە حکومەتى تەوافوقى پێکبهێنرێت و داواى حکومەتى زۆرینە نیشتمانى کردووە و بەردەوام دوپاتی دەکاتەوەو دەڵێت، نە رۆژهەڵاتى و نە رۆژئاوای بەڵکو حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانیان بۆ عێراق دەوێت.


 













گەلەری