بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كاری زۆر پێویستدا نه‌بێت هاتوچۆ نه‌كه‌ن‌و پیویسته شۆفێرانیش پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن، دەشڵێت " كاریگه‌ری ئەم شه‌پۆله تا ئێواره به‌رده‌وامی ده‌بێت و له‌شه‌ودا لاواز ده‌بێت."
ئاسۆ كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی خستووەتەڕوو و داوا لە هاوڵاتییان دەکات بۆ کاری زۆر پێیویست نەبێت نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی هۆشداریشیدا لە كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین
و دروستبوونی به‌سته‌ڵه‌ک و شه‌خته، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر
سفری سه‌دی.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆلی به‌فر بارینه به‌رده‌وامی دەبێت و كه‌شوهه‌وا
ناجێگیر ده‌بێت و ئاسمان له‌نێوان هه‌ور‌و به‌فرباریندا ده‌بێت و لە درەنگانی
شەودا کۆتایی پێدێت.
باسی
لەوەشکردووە، جوڵه و ئاراسته‌ی با مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌ندێك جاریش چالاك ده‌بێت،
به‌ئاراسته‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ باشور، وتیشی " پله‌كانی گه‌رما نزمه و
له‌شه‌ودا زیاتر نزم ده‌بێته‌وه".
لەبارەی كه‌شوهه‌وای
سبه‌ینێ هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی ئه‌ەوەی
خستۆتەڕوو، سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و جوڵه و ئاراسته‌ی
با مامناوه‌ند ده‌بێت به‌ئاراسته‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵات بۆ باكور، پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی
ده‌مێنێته‌وه و له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فتی داهاتووه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه
به‌خۆوه ده‌بینن، به‌ڵام له‌شه‌واندا پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه.
بەڕێوەبەری
کەشناسی سلێمانی وتیشی، نزمترین پله‌ی گه‌رما ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له پارێزگای سلێمانی
تۆماركراوه سێ پله له‌ژێر سفری سه‌دی بووه و له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردووش‌دا
له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ١٣ سانتیمەتر به‌فر باریوە و بەوەش رێژەی بارانبارین لە
سنوری شارەکە گەشیشتووەتە ٢٣٦ ملیمەتر باران.
لە شەوی رابردووەوە
شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و
لە ناوەندی پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران
و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە و ئاستەنگی ھاتوچۆی بۆ شۆفێران و ھاوڵاتییان
دروستکردووە، جگە لە پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی
ھەرێم دەوامی فەرمی راگیراوە.
ل.ل