محەممەد قائیمقامی سلێمانی لە چوارچێوەی بەشداریکرنی لە ناڤینی رۆژی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دابەشکردنی نەوت بەندە لەسەر ناردنی ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە هەیەک لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا بۆ پارێزگاکەی بنێرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاوات محەممەد قائیمقامی سلێمانی لە چوارچێوەی بەشداریکرنی لە ناڤینی رۆژی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دابەشکردنی نەوت بەندە لەسەر ناردنی ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە هەیەک لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا بۆ پارێزگاکەی بنێرن.
ئەوەشی خستەڕوو،
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی سوتەمەنییەکان لەو گەڕەکانەوە دەستپێدەکەن کە سەرەیان
هاتووە.
هەروەها،
لەبارەی کاری لیژنەی فریاگوزاری شاری سلێمانی باسی لەوەشکرد، "ئامادەکاریمان
کردووە و خۆمان بۆ هەموو ئەگەر و گۆڕانکارییەک
ئامادەکردووە".
ئاماژەی بەوەشدا،
تیمەکان بە گوێرەی ئەو پلانەی بۆیان دانراوە لە بەیانییەوە سەر قاڵی جێبەجێکردنی
ئەرکەکانیانن و لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی پاکردنەوەی شەقامە سەرەکییەکان و ئەو
شەقامانەن دەچنەوە سەر شەقامە سەرەکییەکان.
وتیشی، تیمەکانی
هاتوچۆش سەرقاڵی رێگا سەرەکییەکانن کە شاری سلێمانی بە شارباژێر و شارەزور و دوکان و قەرەداغەوە دەبەستنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو،
بەهۆکاری ئەوەی لەناو ناوەندی شاردا زیاتر
لە ١٣سانتیمەتر بەفر باریوە و بەگوێرەی
پێشبینییەکانی کەشناسی تا درەنگانی شەو بەفر بارین بەردەوامبێت، ئەمەش وای کردووە
ئاستەنگ بۆ کاری تیمەکان دروستبووە.
لەبارەی دەوامی
فەرمی لە دامودەزگا حکومەییەکاندا وتی، سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان لە
ئێستادا لە دەوامدان و سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆیانن.
ئەمە
لەکاتێکدایە، لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما
رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی
و هەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە و
ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروستکردووە و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی
نێوان چەندین پارێزگا و ناوچەی جیاجیا داخراون. هاوکات، جگە لە پارێزگای سلێمانی
لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی هەرێم دەوامی فەرمی راگیراوە.