سەردێڕ:

بڕیارێک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە

PM:01:05:20/01/2022

10784 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە پێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا بەهاوڵاتییان و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا پێدانی کارەبای بە کۆمپانیا گەورەکانی لە مانگی شوباتدا سنوردار دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا کرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرماوە خواست لەسەر کارەبا بۆ حەوت هەزار مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش سێ هەزار و ٥٠٠ مێگاواتە.

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبا ئوەشی خستووەتەڕوو، لە پێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان لەمانگی شوباتدا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا بڕیاردرا بە:

- راگرتن و کەمکردنەوەی کارەبای کۆمپانیا گەورەکانی کوردستان و پێدانی بە هاوڵاتییان.

- سنووردارکردنی پێوەری زیرەکی سنگل فەیز بۆ ٣٠ ئەمپێر و سێ فەیز بۆ ٦٠ ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات.













گەلەری