لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی دەروازەی باشماخی نێودەوڵەتی رایگەیاند، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە رێگای سه‌یدسادق – پێنجوێن لای مله‌ی نه‌ڵمه و رێگای پێنجوێن-مله‌كه‌وه و پێنجوێن- باشماخ به‌هۆی زۆری به‌فربارینه‌وه هاتوچۆ به‌ته‌واوی تێیدا وه‌ستاوه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، زاخۆ مسته‌فا لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی دەروازەی باشماخی نێودەوڵەتی له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، رێگای سه‌یدسادق – پێنجوێن لای مله‌ی نه‌ڵمه و رێگای پێنجوێن-مله‌كه‌وه و پێنجوێن- باشماخ به‌هۆی زۆری به‌فربارینه‌وه هاتوچۆ به‌ته‌واوی تێیدا وه‌ستاوه.
هەروەها، به‌رهه‌م
شێرزاد لێپرسراوی هاتوچۆی قه‌زای دوكان لە راگەیەنراوێکدا، هاوڵاتیانی سنوره‌كه و
هه‌موو شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه كه ده‌یانه‌وێت
رێگای دوكان - چوارقورنه یان دوكان - هه‌ولێر
به‌كاربهێنن له نزیك گوندی شێخ عوبێد به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه رێگاكه به‌ربه‌ستكراوه
و هاتوچۆ به‌ته‌واوی وه‌ستاوه، بۆیه داوا له شۆفێران ده‌كه‌ن ئه‌و رێگه‌یه به‌كارنه‌هێنن.
هاوکات، به‌ڕێوه‌به‌رێتی
هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان لە راگەیەنراوێکیدا، شۆفێرانی سنوره‌كه و رێگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان
سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان –كه‌لار ئاگادار ده‌كاته‌وه به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه
هاتوچۆ له رێگاوبانهكاندا وه‌ستاوه و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل له‌ناو به‌فر گیریان
خواردوه.
ئاماژەی
بەوەشداوە، ته‌نها توانراوه سه‌رنشینه‌كانیان رزگار بكرێن.
دەشڵێت، "داوا
له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چنه ده‌ره‌وه، له‌پێناو
سه‌لامه‌تیان".
هەر ئەمڕۆ، ئه‌ڵێن
كه‌ریم لێپرسراوی هاتوچۆی بازیان رایگەیاند، هاوڵاتیانی سنوره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه
له ئێستادا به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه هاتوچۆ به‌ته‌واوی له‌نێوان بازیان _ سلێمانی‌و بازیان _ چه‌مچه‌ماڵ راگیراوه.
دوادەکات، شۆفێران بۆ هیچ مه‌به‌ستێك ئه‌و رێگه‌یه به‌كارنه‌هێنن.
لەلایەن
خۆشییەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه شۆفێرانی سنوری پارێزگاكه
ئاگادار ده‌كاته‌وه له ئێستادا رێگای سه‌ره‌كی هەڵه‌بجه -شاره‌زور، هه‌ڵه‌بجه
- هه‌ورامان به‌ته‌واوی به‌ربه‌ستكراوه و به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه هاتوچۆ تێیدا
وه‌ستاوه.
لە شەوی رابردووەوە
شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و
لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران
و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان
دروستکردووە و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی نێوان چەندین پارێزگا و ناوچەی جیاجیا داخراون. هاوکات، جگە لە پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی
هەرێم دەوامی فەرمی راگیراوە.