سەردێڕ:

کەشناسی رادەی بەفر بارین و ساردترین ناوچەی لە ھەرێم بڵاو کردەوە

AM:11:56:20/01/2022

10804 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم رێژەی بەفربارینی لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم و ساردترین ناوچەی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ساردترین ناوچەی ھەرێمی ئاشکرا کردووە کە حاجی ئۆمەرانە ٦ پلە ژێر سفری تۆمار کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، پارێزگای ھەڵەبجە و چۆمان  ٣ پلە ژێر سفر  لە سمیلان ورەواندوز ٢ پلە ژێر سفر و لە پارێزگای دھۆک و ھەولێر و خانەقین و چەند ناوچەیەکی دیکەی ھەرێم ١ پلە ژێر سفر تۆمار کراوە.
ھەروەھا، لە راگەیەنراوێکی دیکەی کەشناسیدا، رێژەی بەفر بارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی ھەرێمی تا کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ھاتووە:
ھەولێر ٤سم 
شقلاوە ٣٢ سم
پیرمام ٤٢ سم
کۆیە ٤ سم
ھیران ٢٢ سم 
دارەشەکران ٣سم
رواندز ٢٢ سم 
حاجی ئۆمەران ٤٠ سم 
سیدەکان ٥٠ سم
سلێمانی ١٣ سم
چەمچەماڵ ٩ سم 
ڕانیە ٢ سم 
قەڵادزە ٢٠ سم 
چوارقڕنە ٣ سم
بیارە ١٥ سم
تەوێڵە ٢٦ سم
سەرکەپکان ١١ سم
یاخسەمەر ٤٠ سم
مەرزی کێڵێ ٩٠ سم 
چوارتا ٢٠ سم
قەرەداع ١٧ سم
بەرزنجە ١٥ سم
ناحیەی ھێرۆ ٤٥ سم
ھەڵشۆ ٦٠ سم
سەنگاو ٥.٥ سم
شوان ٥سم
ئاخ جەلەر ٩ سم
دھۆک  ٧ سم 
ئاکرێ ٢٧ سم 
گردەسین ٧ سم
دینارتە ٤٠ سم 
زاخۆ ٤ سم
زاخۆ ٤ سم
ئامێدی ٣٩ سم
سەرسەنگ ٣٨ سم
کانی ماسی ٣٨ سم 
بەردەڕەش  ١ سم
دینارتە ٤٠ سم
باعەدرێ ٥ سم 

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروستکردووە، جگە لە پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی هەرێم دەوامی فەرمی راگیراوە.













گەلەری