بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەفربارین کۆتایی دێت و کاریگەری شەپۆلەکە کەم دەبێتەوە. دەشڵێت، "ئاسمانی هەرێم بۆ ساماڵ دەگۆڕێت و سبەینێ بەیانی زوو شەختە دروست دەبێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور و سارد دەبێت. لە بەشێک ناوچە شاخاوییەکان کەم کەم بەفر دەبارێت، لە دوانیوەڕۆوە و کاتەکانی ئێوارە کاریگەری شپۆلەکە کۆتایی دێت.
دەشڵێت، سبەینێ
ئاسمان سماڵ دەبێت و لەکاتەکانی بەیانی زوو پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و
شەختە دروست دەبێت.
ئاماژەی
بەوەشداوە، ئەمڕۆ ئاسمانی شاری سلێمانی هەوری تەواودەبێت و تا کاتەکانی نیوەڕۆ
بەفربارین بەردەوام دەبێت. لەدوا نیوەڕۆوە ئاسمان بۆ نیمچەهەور و لە شەودا بۆ
ساماڵ دەگۆرێت. دەشڵێت، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر
دادەبەزن و شەختە دروست دەبێت.
هەروەها،
لەبارەی کەشو هەوای پارێزگای دهۆکەوە راگەیەنراوەکەی کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو،
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و سارد دەبێت. دەشڵێت، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت
و لەکاتەکانی بەیانی زووپلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و شەختە دروست دەبێت.
راگەیەنراوەکەی
کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای پارێزگای هەڵەبجەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ
ئاسمان هەوردەبێت و بەفر بارین تا کاتەکانی نیوەڕۆ بەردەوامدەبێت و لە ئێوارەوە
ئاسمان بۆ نیمچە هەور و لە شەودا بۆ ساماڵ دەگۆڕێت. دەشڵێت، سبەینێ ئاسمان ساماڵ
دەبێت و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و شەختە دروست دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی
راگەیەنراوەکەی کەشناسی هەرێمدا هاتووە، لە پارێزگای کەرکوک ئاسمان نیمچە
هەوردەبێت و لە دوانیوەڕۆوە بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و سارد دەبێت. سبەینێش ئاسمان ساماڵ و کەش سارد
دەبێت.