AM:11:19:20/01/2022
5128 جار خوێندراوەتەوە
بەشی هاتوچۆی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، رێگاکانی سەنگاو و تەکیە و ئاغجەلەر و تەکیەی جەباری و رێگای بانی مەقان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە داخرەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی هاتوچۆی قەزای چەمچەماڵ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رێگاکانی سەنگاو و تەکیە و ئاغجەلەر و تەکیەی جەباری و رێگای بانی مەقان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە داخرەوە.
دەشڵێت، ئاگاداری
شۆفیران دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک رێگای
هاتوچۆکردن نیە لەو رێگایە.
هەروەها، داوا لەشۆفێران
دەکات پابەندی رێنمایەکانی هاتووچۆبن.