ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا DPA رایگەیاند، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگهێشتی راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل بۆ کارکردن لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکەیان کردووە.
ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، ئەنتۆنیۆ گۆتیریش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگهێشتی ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا کردووە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی دەستەی راوێژکاری پلەدارەکان تایبەت بە سوودی گشتی مرۆڤایەتی بگرێتە ئەستۆ.
لەلایەن خۆیەوە
نوسینگەی ئەنگێلا مێرکڵ بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند، مێرکڵ بەتەلەفۆن
پەیوەندی بە ، ئەنتۆنیۆ گۆتیریش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و پێێ
راگەیاندووە کارە پێشنیار بۆکراوەکەی رەتکردووەتەوە.
بەپێی چەمکی نەتەوە
یەکگرتووەکان سوودی گشتی جیهانی هەریەک لە بابەتەکانی، (تەندروستی جیهانی و زانست
و ئاشتی و پاراستنی سروشت و ئابووری جیهانی) دەگرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
ئەنگێڵا مێرکڵ بۆماوەی ١٦ ساڵە راوێژکاری ئەڵمانیابووە و لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵات
و جیھان کاریگەری و رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە ئاراستەکردنی سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا و
نەخشەی سیاسی جیھانی.
لە دوا دەستکەوتەکانی
توانی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە روبەڕوی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە و بەیەکێک
لە سەرۆکە سەرکەوتووەکانی جیھان ھەژماربکرێت.
رۆژی چوارشەممە
رێکەوتی ٨ی ١٢ی ٢٠٢١ پاش چەندین ھەفتە لە گفتوگۆ و دانووستان، پەرلەمانی ئەڵمانیا
"بوندێستاگ" ئۆلاف شولتسی بە راوێژکاری ئەڵمانیا و جێگرەوەی مێرکڵ ھەڵبژارد.
هاوکات، راوێژکاری
پێشووی ئەڵمانیا ١٠ی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو رایگەیاند، لەدوای دەستبەرداربوونی
لە پۆستەکەی بەرنامەی ئەوەی داناوە دەست بکات بە نوسینەوەی بیرەوەرییەکانی وەک راوێژکاری
یەکەمی ئەڵمانیا کە بۆ ماوەی ١٦ ساڵ لەو پۆستەدا بووە.