سەردێڕ:

راگەیەنراوێک لە پارێزگاری سلێمانییەوە

AM:08:58:20/01/2022

19992 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دەوامی فەرمی دامودەزگاکان بەردەوامدەبێت. دەشڵێت، "هەر فەرمانبەرێک بەهۆی ئاستەنگی هاتوچۆوە نەتوانێت بگاتە سەر کارەکەی بە نەهاتوو هەژمار ناکرێت".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دامودەزگا حکومییەکان لە ئەمڕۆدا؛ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری رۆژانەی خۆیاندا.

دەشڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی کارەکانیان، بەهۆی بارینی بەفرو ئاستەنگی هاتۆچۆوە لە هەندێک شوێندا، بە ئامادەنەبوو ئەژمار ناکرێن.

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروستکردووە، جگە لە پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی هەرێم دەوامی فەرمی راگیراوە.













گەلەری