AM:08:50:20/01/2022
2532 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ پێنجشهممه، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٨ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ شەش سەنت بەرزبووەتەوە.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٦ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار
بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."