بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بەمەبەستی پاراستنی گیان و ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئاگادای سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات کە لە ئێستادا بەفرێکی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە.
ئاماژەی
بەوەشداوە، بەوهۆیەوە شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری رووداوی هاتوچۆ زیاترە.
دەشڵێت، "بۆیە تکاو داوامان وایە کە ئەگەر کارێکی
زۆر پێویستتان نییە تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان".
لە شەوی رابردووەیەوە شەپۆلێکی نوێی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی
گەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و
سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە
و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروستکردووە، جگە لە پارێزگای سلێمانی
لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی هەرێم دەوامی فەرمی راگیراوە.