PM:11:36:19/01/2022
3480 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی داڕمانی شاخەوە لە زنجیرە چیایی هەیبەت سوڵتان دایک و کوڕێک برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوکار علی وتەبێژی تەندرستی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای گەیشتنی بریندارەکان بە نەخۆشخانەی کۆیە ، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کراون.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە ئاماژەی بەوەدا، خێزانەکە کە کوڕو
دایکێک برینداربونە ، خەڵکی شاری هەولێرن و
بۆ سەردانیکردنی کوڕەکەیان هاتونەتە کۆیە.
وتیشی، کوڕەکەیان
خوێندکارە و لەکۆیە دەخوێنێت، دوای سەردانی کردنی کوڕەکەیان چونەتە چیای هەیبەت سوڵتان،
بەڵام بەهۆی داڕمان و خزینی شاخی ناوچەکەوە دایک و کوڕەکە برینداربوون.
خالید محمد ـ کۆیە