بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە تا شەوی هەینی بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەا رەگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، "هەر وەکو پیشبینیمان کردبوو لە راگەیاندراوەکانى پێشووماندا شەپۆلی بەفر بارین لە ئێوارە لە رۆژئاوای هەرێمه‌وه دەستیپێکردوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دواتر ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و سەنتەرى شاریشى
گرتەوە و گه‌يشتووەته ناوچه شاخاويه‌كانى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی، پێشبينيده‌كرێت ئه‌م
شه‌پۆله به‌رده‌وام بێت تا سه‌نته‌رى شاری هه‌ولێر به ته‌واوى بگرێته‌وه و به‌فر
و باران پێکەوە دەبارێن.
دەشڵێت، له دره‌نگانى شه‌ودا شەپۆلەکە به‌ره و ناوچه‌كانى
راپه‌ڕين و ناوچەشاخاويه‌كانی سلێمانى ده‌ڕوات و له به‌ره‌به‌يانى رۆژی پێنجشه‌ممه
به‌رده‌وامده‌بێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشانسی، شەپۆلی بەفر
بارینەکە ته‌واوى ناوچه شاخاويه‌كانى سلێمانى‌و سه‌نته‌رى شارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه تا شه‌وى هه‌ينى به‌رده‌وام
ده‌بێت.
دەشڵێت، پله‌كانى
گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه بۆ ٢ تا ٤ ژێر سفر
و مه‌ودای بينين لە نێوان ٢ بۆ ٣ کیلۆمەتر كه‌مده‌بێته‌وه.
کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا
کردووە، هه‌ندێك له ناوچه‌كانى گه‌رميان
و كه‌ركووك پێشبينى ده‌كرێت به‌فرێكى كه‌مى لێببارێت و ناوچه‌كانى ده‌شتى هه‌ولێر
و هه‌ندێك له ناوچه‌كانى گه‌رميان ته‌نها بارانى لێ ده‌بارێت و له كاته‌كانى به‌يانى
زوودا له ناوچه شاخاويه‌كانى دهۆك و راپه‌ڕين و پێنجوێن و ده‌وروبه‌رى به‌فر بارين چڕ
ده‌بێته‌وه.