سەردێڕ:

وتەبێژی حکومەت لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەوە روونکردنەوەیدا

PM:09:39:19/01/2022

3868 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە تەواو بوە و پێشبینی دەکرێت کە بڕە پارەکە بێتە سەر هەژماری بانکی هەولێر. هەروەها، لەبارەی موچەی مانگی یەکیشەوە وتی، "وەزارەتی دارایی سەرپشکە لەوەی چۆن دابەشی دەکات".


ئەمڕۆ چوارشەممە، جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "ئەولەویەتی بۆ حکومەتی هەرێم پێدانی موچەیە لەکاتی خۆیدا کە ٢٥ی مانگە."

ئاماژەی بەوەشدا، رێکارەکانی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە تەواو بوە و پێشبینی دەکرێت کە بڕە پارەکە بێتە سەر هەژماری بانکی هەولێر و تەواوی وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.

لەبارەی بڕی ناردنی نەوت و نرخی فرۆشەوە جوتیار عادل باسی لەوەشکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە ٤٠٠ بۆ ٤١٠ هەزار بەرمیل هەناردەدەکات.

وتیشی، نرخەکە رۆژانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەڵام حکومەتی هەرێم بە ١١ دۆلار کەمتر لەبازار نەوت دەفرۆشێت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، "داهاتی حکومەت دیارە و پێویستە خۆمان بگونجێنن لەگەڵ دۆخەکاندا بۆ ئەوەی بتوانین بازار بەرەوپێشببەین و ئاستێکی باشی بژوێ بۆ خەڵک دابین بکەین، بۆیە ئەولەویەتی حکومەتی هەرێم دابینکردنی موچەیە".

ەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و ئەو بڕە نەوتە سپییەی لە عەمبارەکاندا هەیە بەزوترین کات دابەشدەکرێت بەسەر هاوڵاتییاندا بە نرخی ٥٥ هەزار دینار.

وتیشی، بڕی نەوتی سپی کە تا ١٦ ی ئەم مانگە ٦٧ ملیۆن و ٢٤٨ هەزار و٩٨ لیتر نەوت دابینکراوە بۆ هاوڵاتییان و ئەوەی هەرێم بە ٥٥ هەزارە و ئەوەی بەغدا دابینیکردووە بە ٩٠ هەزار دابیندەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، خەڵکی لەقەیرانی کەمی غازدان لە هەرێمی کوردستان و لە چەندین ناوچە خەڵکی پێویستە چەندین کاتژمێر لە سەرەی چەند کاتژمێری وەرگرتنی غازدا پێویستە بووەستن.

هاوکات، سستییەکی زۆر هەبوو لە دابەشکردنی موچەی مانگی رابردوو و تا ئێستا مووچەی مانگی دوانزەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشنەکراوە کە لە ٢ی مانگەوە دەست بەدابەشکردنی کراوە و ئەمەش گومانی لای هاوڵاتییانی هەرێم دروستکردووەتەوە لەبارەی ئەوەی حکومەت بیەوێت دووبارە دابەشکردنی موچە دوابخات.













گەلەری