بانکەکانی چەمچەماڵ و چەرمۆ لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و بانکی رانیە رایانگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە سبەینێ موچە دابەشناکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەردوو بانکی چەمچەماڵ و چەرمۆ راگەیەنراوێکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئاگادارى خانەنشینانی مەدەنی و پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول کراوەتەوە کە بەهۆی نەگەیشتنی لیستی بەشێک لە خانەشینان، هاوکات خراپی کەش و هەواو ڕێگاوبان و کەمی سویلەى نەقدی لە بانکەکان کە تا ئێستا دڵنیا نین سبەی لەکاتی پێویست پارە دەگاتە بانک یاخود ناگات، بۆیە دابەشکردنی موچەکانیان دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە ٢٣/ ١/ ٢٠٢٢ و سبەی موچە دابەش ناکرێت".
هەروەها، بانکی رانییە لە راگەیەنراوێکیدا ئەوەی
خستووەتەڕوو، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە موچە دابەشناکەن.
دەشڵێت، ئەگەر کەشوهەوا باش بوو، ئەوا رۆژی شەممەی
هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنەوەی موچەدەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند سبەینێ مووچەى
سەرجەم وەزارەتەکانی (خوێندنی باڵا، شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە،
رۆشنبیری، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە
و شارستانی) دابەش دەکرێت.
هەروەها، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی
کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم و وەزارەتى
دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە مووچەى سەرجەمى
وەزارەت و خانەنشینانى مەدەنى و سەربازی دابەش بکرێت.