سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە پەروەردەی هەولێرەوە

PM:08:22:19/01/2022

26128 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئاگاداردەکەنەوە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم رابگرن. دەشڵێت، "رێکەوتی ٢٥ی ١ی ٢٠٢٢ بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێری قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت دەستپێدەکەنەوە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر "ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، کۆیە، شەقڵاوە، خەبات، مەخموور، سۆران، مێرگەسوور، چۆمان، رواندوز" ئاگادار دەکەینەوە، تاقیکردنەوەکانی وەزری یەکەم رابگرن".

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بڕیارە دوای بڵاوکردنەوەی هەردوو راگەیەنراوی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەبارەت بە راگرتنی دەوامی فەرمی هاتووە.

دەشڵێت، "ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابییان بڕیارماندا بە راگرتنی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم لە رۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠ی ١ی ٢٠٢٢ لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان."

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر تاقیکردنەوەیەک ئەنجام نەدرابێت لەسنووری پەروەردەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە رۆژی سێشەممەوە ٢٥ی ١ی ٢٠٢٢ بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێری قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت دەستپێدەکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژی دووشەممەوە رێکەوتی ١٧ی ١ی ٢٠٢٢ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە تا رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە تاقیکردنەوەکان دەچێتە رێکەوتی ٢٥ی ١ی ٢٠٢٢.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت تاقیکردنەوەکان دەچێتە رێکەوتی ٢٥ی ١ی ٢٠٢٢.

ماوەی نزیکی مانگێکە شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و هەفتەیەکیش دەبێت شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران رووی لە هەرێم کردووە.

 













گەلەری