سەردێڕ:

لەم وڵاتەی دراوسێی عێراقدا نەشتەرگەرییەکی جیاواز بۆ منداڵێکی تازە لەدایکبوو ئەنجامدرا؛ چوار پەلی هەبووە

AM:10:08:30/07/2021

10284 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی سعودیە ڤیدیۆی کچێکی یەمەنییان بڵاوکردەوە کە دووپەلی زیادەی لە ناوچەی حەوزی پێوەلکابوو، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەک توانرا پەلەزیادەکانی لێبکرێتەوە.


هەر لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، باوکی منداڵەکە سوپاسی ستافی پزیشکی نەخۆشخانەکە دەکات و دواتر منداڵەکە رەوانەی چاودێری چڕکرا.

میدیاکان وێنەی منداڵەکەیان پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا لەبەشی حەوزیدا دوو پەلی زیادەی هەیە و وەکو نیوە منداڵێک پێوەی لکاوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، نەشتەرگەریەکە ماوەی هەشت کاتژمێری خایاندووە و ٢٥ پزیشکی پسپۆڕ بەشدارییان کردووە.

میدیاکانی سعودیە باسیان لەوەشکردووە، لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا ٥٠ نەشتەرگەری لەو جۆرە لە ناو پرۆگرامی خێرخوازی سعودیەدا بۆ جیاکردنەوەی دووانەکان ئەنجامدراوە.

Image














گەلەری