چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گۆڕانکاری لە لیستی پێدانی موچەدا کراوە و دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم سبەی موچەی تەواوی ئەو وەزارەتانە دەدرێت کە ماون.
بەگوێرەی چاوگەکە بڕیارە سبەی موچەی وەزارەتەکانی (خوێندنی باڵا، شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە و شارستانی) دابەش دەکرێت.
دابەشکردنی موچە لە رۆژی ٢ی مانگەوە دەستیپێکردووە
و تاوەکو ئێستاش دابەشکردنی موچە بە خاوی بەڕێوەچووە، جگە لەوەی ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت
موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووە.
پێشتر، حکومەتی ھەرێم بانگەشەی ئەوەی کرد کە ھەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشدەکات، لەکاتێکدا،
دابەشکردنی موچە لەلایەن حکومەتى فیدڕاڵییەوە لە ١٧ى مانگ تا ٢٥ی مانگ دەستپێدەکات.
هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لە ئەگەری نەناردنى ٢٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم لە بەغداوە، حکومەتی هەرێم دەیەوێت جارێکی
دیکە موچە بە لێبڕینەوە دابەشبکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
مانگانە حکومەتى هەرێم لە فرۆشتنى نەوت و داهاتى ناوخۆ و خاڵە سنورییەکانەوە
مانگانە زیاتر لە ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلارى دەست دەکەوێت کە بەبێ پارەکەى بەغداش
بەشى دوو موچەى تەواوەتى دەکات، چونکە بەهۆى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلارەوە لە ئێستادا
حکومەت پێوێستى بە ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ موچەى هەر مانگێک.