چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم.
رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ی ١ی ٢٠٢٢، فارس عیسا سهرۆكی نوێنهرایهتی حكومهتی ههرێم له بهغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغد بگاتە هەرێم.
لە رۆژی چوارشەممەی
هەفتەی رابردوو، مستەفا کازمی بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی دەرکرد و بڕیارە
لەم سەرەتای ئەم هەفتەیەدا رێکارە ئیدارییەکان بکرێت و پارەکە بۆ هەرێم بنێردرێت.
پێشتر، لەبارەی
٢٠٠ ملیارەکەشەوە، لە مانگی رابردوودا، پەرلەمانتارێکی پێشووی عیراق بە ئێن ئاڕ تی
راگەیاند، کە بە ئەگەری زۆرەوە پێدەچێت عێراق پابەند بیت بە ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری
مانگانەی ھەرێمەوە تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پێکدەھێندرێت.
دابەشکردنی موچە
لە رۆژی ٢ی مانگەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی لیستێکی تەواوەتی
بۆ موچە بڵاونەکردووەتەوە و دابەشکردنی موچە بە خاوی بەڕێوەدەچێت. جگە لەوەی ئەو
موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووە.
لە پێشتردا، لە
ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، وەزارەتی دارایی ھەرێم سێ جار گۆڕانکاری لە لیستی
موچەدا دەکرد و ھەر جارە و ناوی چەند وەزارەتێک دەبرد. لە ئێستاشدا حکومەتی ھەرێم
ھەر رۆژەی موچەی یەک یان دوو دەستە و وەزارەت و شوێن دابەشدەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
حکومەتی ھەرێم پێشتر بانگەشەی ئەوەی کرد، کە ھەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشدەکات.
داھاتی نەوتی فرۆشراو
بە بۆری زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠
ملیار دینارە لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت
بۆ دابەشکردنی موچە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە.
ناردنی ٢٠٠ ملیار
دیناری مانگانە بۆ ھەرێم، لە مانگی تەمموزدا لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە
بڕیاری لەسەردرا، کە وەک سولفەیەکی مانگانە بۆ ھەرێمی بنێرێت و وەک موچە بە ھاوتای
داھاتەکانی وەزارەتی دارایی بەسەر موچەخۆراندا دابەشبکرێت.