سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاند، بەهۆی دۆخی کەش و هەواوە لە تەواوی ئیدارەکە بۆ سبەی پێنجشەممە، دەوام رادەگیرێت.
هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی و دۆخی کەش و هەوا لە زۆربەی قەزا و ناحیەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سەلامەتی گیانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت جگە دەوام رادەگیرێت.
ئەوەش هاتووە، راگرتنی دەوام تەنها (تیمەکانی پاراستنی رێگاوبان
و خزمەتگوزاری شارەوانی و بەرگری شارستانی و چاکردنەوەی ئاو و کارەبا لەگەڵ ئێشکگری
نەخۆشخانەکان) ناگرێتەوە."
ئەوەش خراوەتەڕوو، راگرتنی دەوام بۆ سبەینێ پێنجشەممە
دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی دوو رۆژە کەشناسی هەرێم گەیشتنی
شەپۆلێکی دیکەی بەفر بارینی لە هەرێم راگەیاندووە و دەڵێت، کە ناوچە گەرمەکانیش دەگرێتەوە
و لە سەنتەری شاری هەولێر و کەرکوکیشدا بەفر دەبارێت، کە کۆتا بەفر لە ساڵی ٢٠١٨دا
لە هەولێر باریوە و لە شاری کەرکویش زیاتر لە ٥ ساڵ دەبێت بەفر نەباریوە.