سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: هەر ئێستا بەرەی پێشەوەی بارستە هەواکە گەیشت

PM:03:07:19/01/2022

40440 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم وێنەیەکی ئاسمانی ناوچەیەکی هەرێمی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، هەر ئێستا بەرەی پێشەوەی بارستە هەواکە گەیشت.


کەشناسی هەرێم وێنەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، "هەر ئێستا، نزیککەوتنەوەی بەرەی پێشەوەی نزمە پاڵەپەستۆی ئاوێتە بوو لەگەڵ بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی دابارینێکی زۆر و بەرچاوی بەفر و پاشان نزمبوونەوەیەکی زۆر لە پلەکانی گەرمادا بەگشتی، بە تایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان."

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی دوو رۆژە کەشناسی هەرێم گەیشتنی شەپۆلێکی دیکەی بەفر بارینی لە هەرێم راگەیاندووە و دەڵێت، کە ناوچە گەرمەکانیش دەگرێتەوە و لە سەنتەری شاری هەولێر و کەرکوکیشدا بەفر دەبارێت، کە کۆتا بەفر لە ساڵی ٢٠١٨دا لە هەولێر باریوە و لە شاری کەرکویش زیاتر لە ٥ ساڵ دەبێت بەفر نەباریوە.

هـ.ئـ

May be an image of twilight, cloud and text that says '(C) Azhy Chato Hasan 2022.1.19'No photo description available.












گەلەری