سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی بەفر و سەرماوە لەمڕۆوە تاوەکو هەفتەی ئایندە دەوامی پەروەردە و خوێندنی باڵایان راگرت.
گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، بەهۆی دۆخی کەش و هەوا و سەرماوە و هاتنی شەپۆلی بەفربارینەوە ئەو بڕیارەیان داوە.
وتیشی، بڕیارەکە ئەمڕۆش دەگرێتەوە و ئەمڕۆ و سبەی پێنجشەممە، دەوام
لە سەرجەم باخچەکانی ساوایان و قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی
پەروەردە و خوێندنی باڵا رادەگیرێن.
ئەوەش دوای ئەوەدێت،
ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم
کردووە و بەفر سەنتەری شارەکانیشی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی
و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەوام راگیراوە.