بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە دواى نیوەڕۆوە بە هاتنى کاریگەرى شەپۆلێکى بەفربارین لە ئەنجامى بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى، لە سەنتەرى پارێزگاکان بەفربارین دەستپێدەکات.
بەگوێرەی کەشناسی هەرێم، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین زیاتر دەبێت و هەندێک ناوچەش ئەگەرى بەفربارین بەتێکەڵى لەگەڵ نمە بارانى دەبێت.
کەشناسی وتووشییەتی، سبەى لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت.
دەشڵێت، لە هەولێر ئەمڕۆ ئاسمان هەور و سارد دەبێت و لە ئێوارەوە بەفر
و باران بارین دەستپێدەکات، دەشڵێت، نزمترین پلەی گەرما ١ پلەی سیلیزی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سلێمانی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و سارد
دەبێت و لە ئێوارەوە بەفر و باران بارین دەستپێدەکات، دەشڵێت، نزمترین پلەی گەرما ٦
پلە ژێر سفر دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، لە دهۆک ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و سارد دەبێت و لە
ئێوارەوە بەفر و نمە باران بارین دەستپێدەکات، دەشڵێت، نزمترین پلەی گەرما ١ پلە ژێر
سفر دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کەرکوک ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە
ئێوارەوە بەفر و نمە باران بارین دەستپێدەکات، دەشڵێت، نزمترین پلەی گەرما ١ پلە ژێر
سفر دەبێت.
راشیگەیاندووە، لە هەڵەبجە ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و سارد دەبێت و لە
ئێوارەوە بەفر و باران بارین دەستپێدەکات، دەشڵێت، نزمترین پلەی گەرما ١٢ پلە ژێر
سفر دەبێت.