سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە؛ لەسەر وەرگرتنەوەی پێشینەکان لە هاوڵاتییان

AM:10:51:19/01/2022

2792 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و باس لە وەرگرتنەوەی باج و پێشینەکان لە هاوڵاتییان و دابەشکردنی نەوت دەکات.


دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانە دەخرێنە بەرباس:

-خستنەڕووی پێشنیازەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە رێکخستنەوەی چەند بابەتێکی پەیوەست بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، تەندروستی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی.

-خستنەڕووی پێشنیازی ئاسانکاریی بۆ گەڕاندنەوەی پێشینەکان و باج، رەسم و سزای دارایی، کرێی موڵک و ماڵی دەوڵەت.

-ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٢ی مانگەوە، دابەشکردنی موچە دەستیپێکردووە و بە سستی دابەش دەکرێت و تا ئێستا موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش نەکراوە، بەڵام کێشەی موچە و موچەخۆران لە کارنامەی کۆبوونەوەی حکومەتدا نییە.













گەلەری