AM:09:52:19/01/2022
7600 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم دەڵێت، شاری هەولێر بە ١ پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بووە و پێنجوێنیش بە ١٩ پلەی ژێر سفر ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، هەولێر گەرمترین ناوچە بووە بە ١ پلەی سیلیزی و دوزخورماتوو و زاخۆ و شەمامک سفر پلەی سیلیزی بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرەنزمترین پلەکانی گەرماش پێنجوێن
١٩ پلە ژێر سفر و ماوەت بە ١٣ پلە ژێر سفر و هەڵەبجە بە ١٢ پلە ژێر سفر و حاجی ئۆمەران
١٤ پلە ژێر سفر و بازیان ١١ پلە ژێر سفر و و سمێلان و حاجی ئۆمەران و چۆمان ٨ پلە
ژێر سفرە.
کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما لە
هەولێر پلەی گەرما ١ پلەی سیلیزییە و سلێمانی ٦ پلە ژێر سفر و کەرکوک و دهۆک ١ پلە
ژێر سفر و هەڵەبجە ١٢ پلە ژێر سفرە.