ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٥ دۆلار و ٥٨ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک
نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧٣ دۆلار و ١٩ سەنت.
رۆژی ٢٥ی مانگی
رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار
و حەوت سەنت بەرزبووەوە.
بەپێی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.