سەردێڕ:

گەرمترین شوێنی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمییەکەی چەند بوو؟

PM:05:00:18/01/2022

25364 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، شاری خانەقین بە ١١ پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بووە و پێنجوێنیش بە ١٧پلەی ژێر سفر ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بووە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان خانەقین گەرمترین ناوچە بووە بە ١١ پلەی سیلیزی و کەرکوکیش بە ١٠ پلە و خورماتوو ١٠ پلە و کەلار ٩ پلەی سیلیزی.

هاوکات، هەرەنزمترین پلەکانی گەرماش پێنجوێن ١٧ پلە ژێر سفر و حاجی ئۆمەران ١٤ پلە ژێر سفر و بازیان ١١ پلە ژێر سفر و ماوەت و سمێلان ٩ پلە ژێر سفر و مێرگەسور و سیدەکان ٨ پلە ژێر سفر و سلێمانی ٧ پلە ژێرسفر.













گەلەری