سەردێڕ:

لەم شارە ھەفتەیەک تاقیکردنەوەکان دواخرا

PM:09:26:17/01/2022

40976 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی دەربەندیخان بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و شەختەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە تاقیکردنەوەکانی دواخست.


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و شەختەوە، تا رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە دەوام رادەگیرێت و ئەو تاقیکردنەوانەی کە دەمێنێتەوە پاش پشووەکە ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان دەكەوێتە سەرەتای دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەم و بەخشتەیەک کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن خۆیان دایدەنێن.

 

هەر ئەمڕۆ، لە دوو راگەیەندراوى جیادا پارێزگارى سلێمانى و پارێزگارى هەڵەبجە باسیان لەوەکردووە، رۆژانی سێشەمە و چوارشەمە پشووی فەرمیە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنوری ئەو دوو پارێزگایە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.

کەشناسی هەرێمیش پێشبینی دەکات، سبەینێ سێشەممە، پلەکانی گەرما نزمتر ببنەوە و لە هەندێک ناوچە دیاردەی بەستن و شەختە لە ناوکۆڵان و شەقامەکاندا رووبدات.

 













گەلەری