ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە چەند ناوچەیەکی هەرێم کردووە و لە سەنتەری شارەکانیشدا بەفر بە شێوەیەکی بەرچاو باریوە، بەهۆی بەفربارینیشەوە یەکەم رووداوی هاتوچۆ لە رێگای سورداش روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
کەشناسی هۆشداریدا لە نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و بەستنی رێگا و بانەکان و دروستبوونی شەختە لەسەر شەقامەکاندا. هاتوچۆش هۆشداری داوەتە هاوڵاتیان ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەنە دەرەوە و شۆفێریکردن لەم دۆخەدا بە مەترسیدار ناودەبەن.
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی بە ئێن
ئاڕ تی راگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندارن.
ئێارەی ئەمڕۆ لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا هاتوچۆی هەرێم داوای لە هاوڵاتیان
کرد بە هیچ جۆرێک نەچنە سەر شەقامی ٦٠ مەتری سلێمانی و دەشڵێت، رێگاکە بە تەواوەتی
بەستوویەتی.
ئەوەش هاتووە، کە شۆفێریکردن لەو دۆخانەدا مەترسیدارە و ئەگەری کەوتنەوەی
رووداوی کارەساتباری هەیە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی
بەفربارین هەرێم و بەشێکی سەنتەری شارەکانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە بەشێکی ناوچەکانی
هەرێمدا ئەمڕۆ دەوامی فەرمی راگیرا و بڕیاریش دراوە، کە لە سبەینێ سێشەممەوە تاوەکو
شەممەی داهاتوو؛ دەوامی فەرمی لە سەرجەم خوێندگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە
بە حکومی و ناحکومییەوە؛ راگیرا.
کەشناسی هەرێمیش پێشبینی دەکات، سبەینێ سێشەممە، پلەکانی
گەرما نزمتر ببنەوە و لە هەندێک ناوچە دیاردەی بەستن و شەختە لە ناوکۆڵان و شەقامەکاندا
رووبدات.