سەردێڕ:

ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ ئەو ناوچانەی بەفریان لێباریوە

PM:07:07:17/01/2022

13612 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەی بەفری لێباریوە بڵاوکردووەتەوە و ئاگاداریان دەکاتەوە، بەهۆی روودانی دیاردەی بەستنەوە هاوڵاتیان ئاو نەرژنە کۆڵان و شەقامەکان.


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

دەقی ئاگادارییەکان:

١.پێویستە هاوڵاتیان ئاو نەڕێژنە کۆڵان و شەقامەکان، چونکە دەبێتە بەفیڕۆدانی ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و کارەساتی ئۆتۆمبێل و رووداوی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە .

٢.پێویستە پێوەری ئاو داپۆشن بۆئەوەی سەرما نەبێتە هۆی شکاندنی .

٣.دەزوولەیەک ئاو بکرێتەوە بۆئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو.

٤.پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی بەستنی بۆری ئاودا کەمێک ئاوی گەرم بکەن بە بەلوعە و بۆریەکاندا بۆئەوەی نەبێتە هۆی شکاندنیان.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێک بەفربارین هەرێم و بەشێکی سەنتەری شارەکانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمدا ئەمڕۆ دەوامی فەرمی راگیرا و بڕیاریش دراوە، کە لە سبەینێ سێشەممەوە تاوەکو شەممەی داهاتوو؛ دەوامی فەرمی لە سەرجەم خوێندگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە حکومی و ناحکومییەوە؛ راگیرا.

کەشناسی هەرێمیش پێشبینی دەکات، سبەینێ سێشەممە، پلەکانی گەرما نزمتر ببنەوە و لە هەندێک ناوچە دیاردەی بەستن و شەختە لە ناوکۆڵان و شەقامەکاندا رووبدات.













گەلەری