PM:07:00:17/01/2022
2724 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، لە دوای ٢٠ی ئەم مانگەوە هەر پێشمەرگەیەک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و موچەکانیان رادەگیرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین کە لە زووترین کاتدا، لە نزیکترین بنکەی تەندروستی ڤاکسین وەربگرن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین
٢٠ی ١ی ٢٠٢٢، لەم بەروارە بەدواوە، هەر کەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ئیجرائاتی یاسایی
لەگەڵ دەکرێت و موچەکانیان رادەگیرێت."
ساڵی رابردووش، وەزارەتی دادی ھەرێم بڕیاریدا لەسەرەتای
هاتنی ساڵی ٢٠٢٢دا دەبێت تەواوی فەرمانبەرەکانی وەزارەتەکەیان ڤاکسین وەربگرن و وتی،
"ئەو کارمەندەی ڤاکسین وەرنەگرێت ناتوانێت لە کارەکەی بەردەوام بێت."