سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە کەشناسی هەرێمەوە

PM:06:23:17/01/2022

334416 جار خوێندراوەتەوە

بەفربارین بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەوهۆیەوە لە بەشێک لە ناوچەکان بەوهۆیەوە دەوام راگیراوە.


ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ١٢ سانتیمەتر بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و سبەینێش پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.

ئاسۆ کەمال ئاماژەی بەوەشکردووە، "سبەینێ ئەگەری شەختە و تەمومژ هەیە و کەشوهەوا ساردتر دەبێت."

لای خۆشییەوە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێمە و تیایدا ٩ پلە لە خوار سفرەوە تۆمار کراوە.

 

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی گۆرانکاری لە کەشی شاری هەولێر بەهاتنی بارستە هەوایەکی سارد پێشبینی باران بارین دەکرێت و هەندێک جار بەفریشی لەگەڵ تێکەڵ بێت بۆ ماوەیەکی کورت خایەن دەبێت."

هەر ئەمڕۆ، لە دوو راگەیەندراوى جیادا پارێزگارى سلێمانى و پارێزگارى هەڵەبجە باسیان لەوەکردووە، رۆژانی سێشەمە و چوارشەمە پشووی فەرمیە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنوری ئەو دوو پارێزگایە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.













گەلەری