سەردێڕ:

فڕۆکەوانێک بەهۆی تەواوبوونی دەوامەکەى گەشتەکەی تەواو ناکات

PM:04:49:17/01/2022

9196 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەوانێکى پاکستانى بەهۆى ئەوەى کاتى دەوامەکەى تەواودەبێت گەشتەکەى تەواو ناکات و رەتیدەکاتەوە سەرنشینان لە سعودیەوە بگەیەنێتەوە پاکستان.


میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، فڕۆکەوانیکی سەر بە هێڵی فڕۆکەوانی نیودەوڵەتی پاکستانی رەتیکردەوەتەوە گەشتەکەی لە ناوچەى دەمامەوە لە سعودیەوە بۆ شارى ئیسلام ئابادی پایتەختى پاکستان تەواوبکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کاتی کارکردنی تەواوبووە.

باس لەوەشکراوە، ئەو گەشتە بڕیاربووە لە شارى ریازەوە بۆ ئیسلام ئاباد ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی تێکچوونی کەش و هەواوە دواخراوە و ناچار لە دەمامە نیشتووەتەوە و لەوێش کاتی کارکردنی فڕۆکەوانەکە تەواوبووە و رەتیکردوەتەوە لە گەشتەکە بەردەوام بێت.

سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەش ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە لە درەنگ گەیشتنیان و رەتیانکردوەتەوە فڕۆکە بگۆڕن هەربۆیە دوای چەند خولەکێک هێزەکانی ئاسایش بانگکراون.

وتەبێژی هێڵی فڕۆکەوانی پاکستانیش لەسەر روودوەکە دەڵێت، پێویستە فڕۆکەوان پشوو وەربگرێت بۆ سەلامەتی گەشتیاران.













گەلەری