PM:01:45:17/01/2022
12052 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی رانیە، راگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی تاوەکو ٢٥ی کانونی دووەم راگەیاند.
لەراگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی رانیە راگرتنی دەوامی راگەیاندو تێێدا هاتووە:" دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین پەروەردەی ڕانیە بەھۆی دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەک و سەرماوەو
بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران بڕیاریدا پابەندی بڕیاری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بێت".
پێشتر بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی
سلێمانی بڕیاری ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێشەممە و
چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری(٢٠٢٢/١/٢٠/١٩/١٨) لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە
حکومی و ناحکومی یەوە داو، بەپێی بڕیارەکە تاقیکردنەوەکان دەچێتە (٢٠٢٢/١/٢٥) بە پێی
خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت.