سەردێڕ:

ئەم پارێزگایەی هەرێم دوو رۆژ دەوامی سەرجەم دامودەزگاکانی راگرت

PM:01:20:17/01/2022

27340 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی کەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەوامی فەرمی رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە راگیران.


ئەمرۆ دووشەممە، پارێزگاری سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پاڵپشت بەدەسەڵاتەی پێیان دراوە، بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی کەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان، دوا بەدوای راوێژ و راپۆرتی کەشناسی سلێمانی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆکایەتی یەکە ئیدارییەکان بڕیاردا بە راگرتنی دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان لە سنوری پارێزگاکە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، لە هەردوو رۆژی ١٨ و ١٩ی کانونی یەکەم و بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوامی فەرمی سەرجەم فەرمانگەکان رادەگیرێن.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، راگرتنی دەوام ئەو فەرمانگانە ناگرێتەوە کە لە ئەرکی خزمەتگوزارییە گشتی و خێراکاندان ئێشکگرن.

 














گەلەری