سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا

AM:11:42:17/01/2022

16912 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەھای دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


هاوکات، دۆلار بەرامبەر تمەن، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧١٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن بە جێگیری ماوەتەوە.

ھاوکات، ھەزار و ٣٤٦ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار بەمەش تا رادەیەک لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری