بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای کۆیە رایگەیاند، رێگای نێوان کۆیە ـ ئیدارەی راپەڕین داخرا. قائیمقامیەتی قەزاکەش دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی راگرت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای کۆیە رایگەیاند، رێگای نێوان کۆیە ـ ئیدارەی راپەڕین داخرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، "لەبەر خراپی رێگەکە و پاراستنی
ھاوڵاتییان رێگەی ھەیبەت سوڵتان — چنارۆك دادخرێت و داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین کەس
سەردانی ئەم رێگەیە نەکات".
هەروەها، لەلایەن خۆشیەوە، قائیمقامیەتی قەزای کۆیە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
وتیایدا هاتووە، "لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان بەگشتی و فەرمان بەران
بەتایبەتی، بەهۆی بارودۆخی کەش و هەوا بەبڕیاری تارق حەیدەری قائیمقامی قەزای کۆیە
ئەمڕۆ ١٧ی ١ی ٢٠٢٢ لە کۆیە و ناحیە و گوندەکانی سنوری قەزای کۆیە کرایه پشوو له سەرجەم
فەرمانگەحکومیەکان و ناوەندەکانی خوێندن".
هاوکات، سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە لە راگەیەنراوێکیدا
ئاماژەی بەوەداوە، راگرتنی دەوام ئەوان ناگرێتەوە
و لەو زانکۆیە دەوام هەیە.
هەروەها، هەر
ئەمڕۆش، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، مەفرەزەكانیان
لە رێگـای سەرەكی (دەربەندیخان- سلێمانی) لە كاردان و چاوێری و هاوكـاری شۆفێران دەكەن و ئاگاداریان کردوونەتەوە كە رێگاكە بەتەواوی گیراوە و هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێ تێپەڕێت.
ئەوەشی خستتوەتەڕوو، رێگاكە لە بەرزایەكانی قاشتی و بیركێ
بە تەواوی پەكی كەوتووە، بۆیە داوا دەكەن شۆفێران بە هیچ هۆكارێك هاتوچۆ نەكەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە شەوی رابردوەوە شەپۆلێكی بەفربارین
هەرێمی كوردستان و زۆربەی ناوچەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە و لەسەنتەری
شاریش بەفرێكی زۆر باریوە.
کـ ، ئـ