PM:05:12:16/01/2022
4404 جار خوێندراوەتەوە
دادگای باڵای فیدرالی رۆژی چوارشەممەی دیاریکرد وەک رێکەوتی لێکۆڵینەوە لەو دوو سکاڵایەی کە تایبەت بوون بە پرسی "نادەستووری دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان".
دادگای فیدرالی لە راگەیندراوێکیدا ، ئاشکرایکرد کە "کاتژمێری نۆی بەیانی رۆژی چوارشەممە ١٩/١/٢٠٢٢ وەک رێکەوتێک بۆ لێکۆڵینەوە لەو دوو سکاڵایەی ژمارە ٥/فیدرالی/ ٢٠٢٢ لەگەڵ ژمارە ٦/فیدراڵی/٢٠٢٢ کە تۆمارکراون لەلایەن باسم خەزعەل و مەحمود داود سەلمان تایبەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عێراق".
هەفتەی رابردوو
دادگای فیدراڵی بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی
راگرت، لەدوای دوو سكاڵا دژ بە بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان.