سەردێڕ:

تاڵیبان ژمارەیەک چەکداری لە ریزەکانی دوورخستەوە

PM:03:56:16/01/2022

2320 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی تاڵیبان رایانگەیاند، بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی خەڵک و بێزارکردنیان، نزیکەی سێ هەزار چەکداری لە ریزەکانی دوورخستووەتەوە.


بەرپرسانی تاڵیبان ئاماژەیان بەوەشکردوە، لیژنەیەکیان دروستکردووە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو ئەندامانەی دەبنە هۆی لەکەدارکردنی ناوی ئەمارەتی ئیسلامی.

باسیان لەوەشکردووە، ئەوان هەنگاو دەنێن بوو دروستکردنی یەکەیەکی پۆلیسی پاک و دوور لە گەندەڵی لە وڵاتدا.

ئەوەشیان خستووەتەروو، هۆکاری دوورخستنەوەی بەشێک لەو ئەندامانەی تاڵیبان دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتباربوونیان بە بازگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و هەبوونی پەیوەندی بە رێکخراوی داعشەوە.

لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوودا، بزووتنەوەی تاڵیبان توانی کابوڵی پایەتەختی ئەفغانستان کۆنترۆڵ بکات و بەوەش دوای ٢٠ ساڵ گەڕایەوە سەر دەسەڵات لە ئەفغانستان.













گەلەری