سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی عێراق باس لە گێڕانەوەی کۆچبەران دەکات

PM:02:26:16/01/2022

3072 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوی عێراق رایگەیاند چەندین کەس لە لیتوانیان و دەیانەوێت لەوێوە کۆچبکەن بەرەو ئەوروپا، ئاماژەی بەوەشکرد حکومەتی عێراق چاوەڕێی بڕیاری ئەوانە بۆ گەڕاندنەوەیان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بۆ جاری چوارەم کۆبوونەوەمان کردووە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لیتوانیا و قسەکانی ئێمە روون و ئاشکرابوون بۆیان لەبارە چەرەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانەوە.

وتیشی، بە هاوکاری چەند وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و لیتوانیا توانیمان کاربکەین و توانیمان چوار هەزار کۆچبەری عێراقی بگەڕێنینەوە کە لە سنووری بیلاروسیا و لیتوانیا گیریان خواردبوو.

باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا چەندین کۆچبەری عێراقی لە لیتوانیا ماون و حکومەتیش چاوەڕێی بڕیاری ئەوانە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ بەغدا.

لەبەرامبەردا گابریلیوس لاندسبێرگیس وەزیری دەرەوەی لیتوانیا رایگەیاند، هەندێک کەس بەڵێنی هەڵە دەدەن بە خەڵکی لەبارەی کۆچکردن بۆ ئەوروپا، کۆچبەرانیش پێیان وایە دەگەن بە ئەوروپا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی ١٠ی ساڵی رابردووەوە دیاردەی کۆچی هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق بۆ بیلاڕوسیا و لیتوانیا و لاتیڤیا و دواتر بۆ پۆڵەندا و وڵاتانی ئەوروپا دەستیپێکرد، بەوهۆیەوە پۆڵەندا ژمارەی سەربازەکانی لەسەر سنور زیاتر کرد و و یەکێتی ئەوروپا رەتیکردەوە ئامادەبێت کۆچبەران وەربگرێت.













گەلەری