سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە لە ئێران روویدا

PM:11:47:15/01/2022

12956 جار خوێندراوەتەوە

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلەی رێختەر لە گوندەکانی سنوری ویلایەتی کرمانی باشوری ئێران روویدا.


بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران بڵاوکراوەتەوە، بومەلەرزەکە کە ناوەندەکەی گوندەکانی سیرەچی سەر بە ویلایەتی کرمان بووە و ئەو ناوچەیەی ھەژاندووە.

راشیگەیاندووە، کە بومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٢ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی روویداوە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی کەوتنەوەی زیانی گیانی یان ماددی بەهۆی بومەلەرزەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە ھەستیان پێبکرێت.













گەلەری