سەردێڕ:

دوای ٣٠ ساڵ؛ تورکیا و ئەرمینیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کۆبوونەوە

PM:11:51:14/01/2022

2776 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەرانی تورکیا و ئەرمینیا دوای ٣٠ ساڵ لە ئاڵۆزی نێوانیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە مۆسکۆ کۆبوونەوە.


بەگوێرەی راگەیەنراوێک، تورکیا و ئەرمینیا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکانیان تا ئەوکاتەی پەیوەندییەکانیان بە تەواوی ئاسایی دەبنەوە.

دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەو دوو وڵاتە لە کاتێکدایە، تورکیا بەهۆی سیاسەتەکانیەوە کۆمەڵیک سزای ئابووری بەسەردا سەپێنراوە و لەو رێگەیەوە دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانیدا بەرەو دۆخێکی باشتر ببات.

لە دوای ساڵی ١٩٩٣وە تورکیا سەرجەم سنورەکانی بەرووی ئەرمینیادا داخستوە ئەوەش بەهۆی داگیرکردنی بەشێک لە خاکی ئازەربایجان لەلایەن ئەو وڵاتەوە.













گەلەری